گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پارتى لەسەر ’’لێبڕینى موچە’’ وەڵامى یەکێتى دەداتەوە

2021.03.18 - 19:00
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى لەسەر ’’لێبڕینى موچە’’ وەڵامى یەکێتى دەداتەوە

ناس کورد-

 

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامى فراکسیۆنى یەکێتى دەداتەوە لەبارەى پرسی لێبڕینى موچە و دەڵێت ئەوان لەحکومەت دڵسۆزتر نین لەو پرسەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (18ی ئازاری 2021) لەبارەی ڕاگەیەنراوەکەی فراکسیۆنی یەکیتی لەسەر لابردنی لێبرینی موچە وتی "فراکسیۆنی یەکێتی خۆیان بەشێکن لە حکومەت بۆ ئەوەی بزانن حکومەتی هەرێم دەتوانێت مووچەی تەواوەتی بدات یاخود نا، دەتوانن پرسیار لە نوێنەرەکانیان بکەن لە حکومەت و وەڵامی ئەوان وەربگرن دواتر ئاسایی بوو ڕاگەیەنراو بڵاوبکەنەوە".

 

وتیشى "لێبرینی موچە لە خۆشیدا نەبووە و ویست و حەزی هیچ کەسێک نییە بەڵکو دۆخەکە بەو جۆرە بووە، پێم وانییە ئەوان لە حکومەت دڵسۆزتربن، ئەگەر حکومەت بتوانێت موچە بەتەواوی دەدات".

 

پێشەوا هەورامانی باسى لەوەشکرد، لەئێستادا حکومەت وادەی دابەشکردنی موچەی دیاریکردووە کە هەموو 25ی مانگێکە "دڵنیاشم بە جێگیربوونی نرخی نەوت و باشتربوونی دۆخەکە حکومەت پێداچوونەوە بە لێبڕینی موچە دەکات".

 

پێشتر فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى موچەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هۆشدارى دایە حکومەتى هەرێم لە بەردەوامبوونى لێبڕینى مووچە.  

 

فراکسیۆنى یەکێتى (18ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کردووە " ئێمە وێرای ئەوەی بەنیگەرانیەوە دەروانینە بەردەوامیدان بە لێبرینی مووچە، لەھەمانکاتدا  ھۆشداری دەدەینە حکومەتی ھەرێم کە بەلەبەرچاوگرتنی زۆربوونی داهاتە ناوخۆیەکان لەم مانگەدا، دەبێت کۆتایی بە لێبرینی نایاسایی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بهێنێت".