گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وەزیرى نەوتى عێراق: بەرەو بەکارهێنانى وزەى پاک دەچین

2021.03.18 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى نەوتى عێراق: بەرەو بەکارهێنانى وزەى پاک دەچین

ناس کورد-

وەزیرى نەوتى عێراق دەڵێت، عێراق پابەندە بە پێودانگەکانى پاراستنى ژینگەى ناوخۆیى و جیهانى و کارکردن بۆ زیادکردنى بەرهەمى وزەى پاک و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو وزەى پاک دەچن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوتى عێراق لە میانەى بەشداریکردن لە کۆنگرەى بەرلین بۆ کەشوهەوا (پێنجشەممە 18ى ئازارى 2021) وتى، "پلانى حکومەت و وەزارەت ئامانجى ئەوەیە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو بەکارهێنانى وزەى پاک بڕۆین، لەوانەش غاز و وزەى خۆر و هەوا و چەندین بوارى تر، ئەوەش لە ڕێگەى زیادکردنى مەوداى کار و بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان لە کەرتە گرنگەکاندا."

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، "کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەى ڕێژەى بەکارهێنانى سوتەمەنى هایدرۆکاربۆنى و سوتەمەنیەکانى تر، ئەوەش لەپێناو پاراستنى ژینگەى ناوخۆیى، پلانى حکومى بریتییە لەوەى بگەینە 10 مێگاوات وزەى کارەبا لە پرۆژەکانى وزەى خۆر، ئەوەش سەرەڕاى وەستاندنى سوتانى غاز لە کێڵگە نەوتیەکاندا و بۆ ئەوەش گرێبەست لەگەڵ چەندین کۆمپانیا کراوە."

 

وەزیرى نەوتى عێراق هیواشى خواست، لەماوەیەکى نزیکدا گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانیەکان ئەنجام بدەن بۆ وەبەرهێنان لە کەرتى غاز لە پارێزگاکانى ئەنبار و دیالە، جەختیلەوەشکردەوە، کە وەزارتەکەى کاردەکات بۆ بەهێزکردنى پەیوەندیەکان لەگەڵ ناوەند و پەیمانگاکانى وزە لە جیهاندا و کارکردن بۆ دابینکردنى ژینگەیەکى ئارام بۆ کارى کۆمپانیا جیهانیەکان و زیادکردنى دەرفەتى وەبەرهێنان.