ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، بەهۆى بێ ئەنجامى دانوستانەکانەوە لەگەڵ پارتى، بافڵ تاڵەبانیش خەریکە لەبارەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو حزبە وەک ئەوى لێدێت و ئێستا ئەو هێورى دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاهور شێخ جەنگى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەى "iraqoilreport" کە "ناس کورد" ئەمڕۆ پێنجشەممە بەدواداچوونى بۆ کردووە باسى لەوەکردووە، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى بەم دواییانە ڕێکەوتوون کە ئه‌و دۆسیه‌ی دانوستانی له‌گه‌ڵ پارتی لابێت و خۆشى دۆسیه‌ی به‌غدا، بەڵام هێشتا بەتەواوى دۆسیه‌كانیان جیانهكردووەتهوه.
دەشڵێت پارتى کەمێک هەستیارە بەرانبەرى، بۆیە رەنگە بافڵ تاڵەبانى باشتر بێت بۆ دانوستان لەگەڵ ئەو حزبە.
بەوتەى لاهور شێخ جەنگى، بەڵام بێ ئەنجامى دانوستانەکان لەگەڵ پارتى وایکردووە، بافڵ تاڵەبانیش وەک ئەوى لێبێت "ئێستا من هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و هێور بكه‌مه‌وه".
لەبەشێکى دیکەى چاوپێکەوتنەکەدا لاهور جەنگى باسى لەوەکردووە، پارتى کۆنتڕۆڵی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی كردووه و کەمال ئه‌تروشی پیاوێكی باشه کە دیاریکراوە بۆ پۆستى وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان "به‌ڵام هه‌ر ته‌نها بوكه‌ڵه‌یه‌كه و دانانی ئه‌و له‌و پۆسته‌دا بۆ بێده‌نگكردنی ئێمه‌یه، چونکە ئێمه به‌رده‌وام گوشارمان ده‌كرد ده‌مانوت چۆن وه‌زاره‌تێكی ئاوا گرنگ بێ وه‌زیر ده‌بێت".
بەوتەى لاهور شێخ جەنگى، پێدەچێت لایەنى دارایی سامانە سروشتیەکان لەلاى ڕانیا مه‌جید بێت کە كۆنترۆڵی هه‌موو شتێكی كردووه" وه‌ك مه‌سرور بارزانی بیر ده‌كاته‌وه و پێموایه راوێژكاری ئابووریی مه‌سرور بارزانیه، به‌ڵام هێشتا شته‌كان له ژێر ده‌ستی ئاشتی هه‌ورامی دایه، بۆیه ناتوانن ده‌ستبه‌رداری بن".