گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زانیاری

ڕاگەیەنراوێک لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە ’’کۆبوونەوەیەکی جیاواز’’

2021.03.18 - 16:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە ’’کۆبوونەوەیەکی جیاواز’’

ناس کورد-

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ تەیموری تاقانەی بەجێماوی ئەنفال لە بەغدا کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق ئەنجامدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پرسی هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان و چەند پرسێکی دیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم (پێنجشەممە 18ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ تەیمور، تاقانەی بەجێماوی ئەنفال سەردانی دەزگای شەهیدانی عێراقی كرد و لەبارەی ڕوفاتی ئەنفالەكان و پشكنینی كەسوكاریان لەگەڵ بەرپرسانی دەزگاكە گفتوگۆی كرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ (عبدالإله النائلی) سەرۆكی نوێی دەزگای شەهیدانی عێراق لەبارەی پرسەكانی پەیوەست بە شەهیدان و بەجێماوانی ئەنفال و كیمیاباران گفتوگۆیان كرد."

 

ئەوەش هاتووە، "هاوكات هەماهەنگی نێوان وەزارەتی شەهیدانی هەرێم و دەزگای شەهیدانی فیدراڵیان خستەبەرباس بۆ دەستپێكردنی پشكنینی DNA لەسەر ڕوفاتی ئەنفالەكان و ناسینەوەی شوناسیان. "

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا رێكارەكانی وەرگرتنی سەمپڵی خوێن لە بەجێماوانی ئەنفال تاوتوێ كرا، بەمەبەستی پشكنین، دواتر لەبارەی ماف و چۆنییەتی خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەردەوامی پەیوەندییەكان لە داهاتوودا.

 

ئەوەش هاتووە، لای خۆشییەوە تەیمور وەك تاقانەی بەجێماوی ئەنفال داواكاریی كەسوكاری ئەنفالەكانی گەیاندە دەزگای شەهیدان و سەرنج و پێشنیاری جۆراوجۆری پێشكەش كرد لەبارەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و پشكنینەكانی كەسوكاری ئەنفالەكان.