کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەڵاحەدین محەمەد بەهادین لەبارەى ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی دەڵێت، "كه‌ی ئه‌مه كاتی ئه‌م ناسازی و نارێكی و هه‌ره‌شه بارانه‌یه." . سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێکى له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئێوه له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌كی به‌رپرسیارانه بكه‌ن ، كه‌ی ئه‌مه كاتی ئه‌م ناسازی و نارێكی و هه‌ره‌شه بارانه‌یه ، ئا له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌دا هه‌رچی زوتره ئه‌بێ رێكه‌ون و جیاوازیهكانتان به دانوستان و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن" . ڕاشیگەیاند، "رێگه نه‌ده‌ن زمانی شه‌ڕ زاڵ بێ و پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌زگا فه‌رمیه نیشتمانیه‌كان په‌كیان بكه‌وێ و ناچاری قبوڵی ده‌ستێوه‌ردانی خه‌ڵكانی به‌رژوه‌ندی خواز بن و هه‌رێمه‌كه و ئه‌زمونه سیاسیه‌كه دووچاری پاشه‌كشێ و گه‌رانه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی شه‌ڕ و دوله‌تی و دودڵی و ترس زاڵ بێ به‌سه‌ر بازار و ژیانی گشتیدا." . دەشڵێت، "ئه‌مه به‌رپرسیارێتێكی مێژووییه و نابێ پشتگوێ بخرێ، دۆخه سیاسیه‌كه‌ی عێراق و ناوچه‌كه و ئاراسته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان په‌یامی ترسناكمان پێده‌ده‌ن ،به‌رگه‌ی ئه‌م ئاسته‌نگ دروستكردن و بڕوبیانوه له یهكترگرتنه ناوخۆیییه ناگرێ و به زیانی گه‌وره ئه‌شكێته‌وه به‌سه‌ر ههمولایهكماندا و به‌سه‌ر ئه‌زموون و ئایندهی گه‌له‌كه‌ماندا" . ئاماژەى بەوەشکردووە، "بۆیه تكایه‌كی برایانه له هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم ( پارتی و یه‌كێتی ) و به‌تایبه‌ت هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی به‌رێز جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی و كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌كه‌م بریارێكی خێرای پێكهاتن بده‌ن و رێگه له ته‌شه‌نه‌كردن و تهصعید بگرن ، تا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بووه و كێشه‌كان نه‌چۆته ئاستی هه‌ڵدێر و نه‌گه‌رانه‌وه به‌رپرسیارێیتی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه .. كه‌ی ره‌وایه یاری به چاره‌نوسی ئه‌م ئه‌زمونه و ئه‌م دۆزه ره‌وایه بكرێ به پاساوی هه‌ڵه‌ی سیاسی و تۆڵه له یه‌كتر كردنه‌وه."