گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەغدا بڕیاری بڕینى بەشە خۆراکى 16 توێژى دەرکرد

2021.03.18 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا بڕیاری بڕینى بەشە خۆراکى 16 توێژى دەرکرد

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بەفەرمى بڕیاریدا بەشە خۆراکى 16 چین و توێژ ببڕدرێت و وەزارەتەکانى راسپارد بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڕیارەکان کە لەلایەن ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانەوە دەرکراوە (18ئازارى 2021) دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو چین و توێژانە لە 1/6/2021 ەوە بەشە خۆراکیان دەبڕدرێت و پێکهاتوون لەمانە:

 

1-خاوەن کۆمپانیا کە تۆمارکرابێت

 

2-ئەوەى هاوسەرگیریی نەکردبێت و موچەکەى ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بێت

 

3-ئەوانەى لەژورە بازرگانییەکان تا پلە دوو، پیشەسازى تا گروپى سێیەم

 

4-یەکێتى خاوەن کارەکان

 

5-پزیشکان

 

6-بەڵێندەر تا پلە شەش

 

7- پزیشکى ددان و دەرمانساز

 

8- ئەوانەى هەژمارێکى زەریبیان هەیە کە ساڵانە لە 18 ملیۆن زیاتر باجیان لەسەر بێت

 

9- ئەوەى سێ مانگ زیاتر سەردان بکات بۆ دەرەوەى عێراق، بەکاتى لێیان دەبڕێت تا سەلماندنى گەڕانەوەیان

 

10- ئەوانەى لەدەرەوە نیشتەجێن

 

11-ئەوانەى رەگەزنامەى وڵاتێکى دیکەیان هەیە

 

12-بەندکراوەکان تا کاتى ئازادبونیان

 

13-مردووان لەناو زیندانەکان

 

14-تیرۆریستان

 

15-ئەوانەى لەدادگا هەڵهاتوون

 

16- عەرەب و بیانى و پەنابەر جگە لە فەڵەستینى

 

ئەنجومەنى وەزیران وەزارەت و دەستەکانى راسپاردووە لە 30 رۆژدا لیستى ئەو کەسانەى موچەیان ملیۆن و نیوێک دینارە رادەستى وەزارەتى بازرگانى بکەن.