گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ترامپ لەماوەى سەرۆکایەتیدا 700 ملیۆن دۆلار زیانى کردووە

2021.03.18 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
ترامپ لەماوەى سەرۆکایەتیدا 700 ملیۆن دۆلار زیانى کردووە

ناس کورد- 

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى ئاژانسێکى ئەمەریکى، دۆناڵد ترامپ سەرۆکى پێشوى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا لەماوەى 4 ساڵى سەرۆکایەتیدا 700 ملیۆن دۆلار زیانى کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى "بلومبێرگ"ى ئەمەریکى (18ى ئازارى 2021) لە راپۆرتێکدا کە "ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە ، بەهۆى پەتاى کۆرۆنا و کاریگەرییەکانى هەڵکوتانە سەر تەلارى کاپیتۆڵ لە 6ى کانونى دووەمى ئەمساڵدا سەروەتەکەى ترامپ 700 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى سەروەت و سامانى ترامپ لە سێ ملیار دۆلارەوە دابەزیوە بۆ دوو ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، بەهۆى پەتاکەوە چەندین کۆمپانیاى ترامپ زیانى گەورەیان کردوە، وەک هۆتێل و گازینۆ و نوسینگەکانى، گەشتیارى وەستا و شوێنەکانى کارکردن وەستان، ئەوەش دواى ئەوەى کۆت و بەند خرایە سەر گەشتکردن.

 

بلومبێرگ ڕونیشیکردوەتەوە، هەروەها هێرشەکەى سەر تەلارى کاپیتۆڵ کاریگەرى لەسەر پەیوەندى قەرز دەرەکان و دەڵاڵەکان هەبووە، بەهۆى ئەوەشەوە نرخى خانوبەرەکانى ترامپ کە بە یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێن 26% دابەزیوە، ئەوەش لەنێوان ساڵانى 2016 بۆ 2021.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، هەرچى نرخى هۆتێل و کۆمەڵگە گەشتیاریەکانى ترامپ گەورەترین زیانیان بەرکەوتووە و 42%ى نرخەکانیان دابەزیوە لە هەمان ماوەدا، بەهۆى ئەوەشەوە 330 ملیار دۆلار زیانى کردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە نزیکەى سێ لەسەر چوارى سەروەت و سامانى ترامپ لە خانوبەرە و موڵکەکانیەتى.