گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فراکسیۆنى یەکێتى لەبارەى موچەوە هۆشدارى دەداتە حکومەتى هەرێم

2021.03.18 - 08:49
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى یەکێتى لەبارەى موچەوە هۆشدارى دەداتە حکومەتى هەرێم

ناس کورد-

فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى موچەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هۆشدارى دایە حکومەتى هەرێم لە بەردەوامبوونى لێبڕینى مووچە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان (18ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد " ئێمە لەفراکسیۆنی یەکێتی  وێرای ئەوەی بەنیگەرانیەوە دەروانینە بەردەوامیدان بە لێبرینی مووچە، لەھەمانکاتدا  ھۆشداری دەدەینە حکومەتی ھەرێم کە بەلەبەرچاوگرتنی زۆربوونی داهاتە ناوخۆیەکان لەم مانگەدا،دەبێت کۆتایی بە لێبرینی نایاسایی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بهێنێت".

 

 

دەقى راگەیەندراوەکە:

 

 

راگەیەنراوێک لەفراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان :

 

وابریارە کۆتایی ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی دارایی دەستبکات بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری ساڵی ۲٠۲۱.

 

ئێمە لەفراکسیۆنی یەکێتی  وێرای ئەوەی بەنیگەرانیەوە دەروانینە بەردەوامیدان بە لێبرینی مووچە، لەھەمانکاتدا  ھۆشداری دەدەینە حکومەتی ھەرێم کە بەلەبەرچاوگرتنی زۆربوونی داهاتە ناوخۆیەکان لەم مانگەدا،دەبێت کۆتایی بە لێبرینی نایاسایی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بهێنێت چونکە پێشتر حکومەت خۆی ڕایگەیاندبوو کە مووچە ئەولەویەتە و بڕەکەی بە پێی داهاتی مانگانە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە دیاری دەکرێت .

 

لە ئێستاشدا دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی ٦٥ دۆلار  و دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار، درێژەدان بەلێبرینی مووچەی مووچەخۆران ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت بەتایبەت کە لە چەندین بۆنە گوێبیستی بەرپرسانی باڵای حکومی بووین و دڵنیاییان پێداین کاتێک نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە  ٦٠ دۆلار  ھەرێم دەتوانێ بەبێ لێبرین مانگانە مووچە دابەش بکات بەپێی سیاسەتی راگەیەنراوی حکومەتیش بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ رێژەی داھاتی مانگانە لەئێستادا دەتوانێیت مووچە بەبێ لێبرین دابەشبکات ..

 

بۆیە ئێمە لە فراکسێۆنی یەکێتی هەرچەندە حیزبەکەمان یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی کابینەی نۆیەم بەڵام لەم هەلومەرجە نوێیەی کەلەسەرەوە ئاماژەمان پێدا، بەهیچ جۆرێک ناچینە ژێرباری بەرپرسیارێتی داکۆکیکردن لە بڕیاری کەمکردنەوەی تەمویلی مووچە بە بڕی ٪۲۱.

 

و باوەڕمان بەوە نیە کە حکومەت نەتوانێت مووچەی مانگی ئازار بە بێ لێبڕین بدات و ویژدان و ئەرکی نوێنەرایەتی گەلی کوردستان ڕێگەمان پێنادات پاساوی بۆ بهێنینەوە..

 

فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان