گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسەی بارزانی پێ گەیاندووە

سیداد بارزانی پەیوەندی بە مەحمود سەنگاوییەوە دەكات

2021.03.18 - 01:11
App store icon Play store icon Play store icon
سیداد بارزانی پەیوەندی بە مەحمود سەنگاوییەوە دەكات

ناس كورد _ 

سیداد بارزانی بەنوێنەرایەتی مەسعود بارزانی پەیوەندی بە مەحمود سەنگاوی بەرپرسی میحوەری گەرمیانی پێشمەرگەوە كردووە بۆ گەیاندنی پرسە و هاوخەمی بەبۆنەی كۆچی دوایی هاوژینی حاجی سەعدە حەمە ساڵحەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 
نوسینگەی مەحمود سەنگاوی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، ئاماژە بەوە دەكات، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا  سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی "جەنابی کاک مەسعود بارزانی ھاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان و جەنابی کاک مەسعودیان گەیاندە ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی". 
 
ڕاگەیەنراوەكە باس لەوەش دەكات لای خۆیەوە مەحمود سەنگاوی "سوپاس و ستایشی بەڕێزیانی کرد بۆ ھواڵپرسینیان".
 
لەلایەكیترەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر پرسە و سەرخۆشی خۆیان گەیاندە مەحمود سەنگاوی بۆ ھەمان مەبەست بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەكەی مەحمود سەنگاویش " سوپاس و پێزانینی خۆیانیان ئاراستە کردن".
 
لەماوەكانی پێشوودا گرژی و لێدوانی توند لەنێوان مەحمود سەنگاوی و بەرپرسانی پارتیدا ئاڵوگۆڕ كراوە بەتایبەت ئومێد خۆشناو، هەروەها سەنگاوی لەچەند بۆنەیەكدا ڕەخنەی توندی لە بارزانی گرتووە.