ناس کورد _ وریا حسین
سەربارى داواکارى پەرلەمانتاران بۆ دابینکردنى بەنزین بەنرخى هەرزان بۆ هەرێمى کوردستان لەلایەن عێراقەوە، تائێستا عێراق هیچ وەڵامێکى ئەرێنى نەداوەتەوە.
.
دکتۆر غالب محمەد ئەندامى لیژنەى نەوت و وزە و سەرچاو سروشتيەكانى پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەفەرمى داوامان لە عێراق کردووە کە بەنزین بەنرخى پاڵپشتیکراو هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکەى بۆ پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دابین بکات".
.
ڕاشیگەیاند: "دواى جەژنى قوربان سەردانى لایەنى پەیوەندیدار دەکەن و تا بزانن ئەنجامى داواکارییەکەیان چى بووە".
.
هاوکات ئەندامى لیژنەى نەوت و وزة و سەرچاوە سروشتيةكانى پەرلەمانى عێراق لەبارەى دواهەمین پەرەسەندنەکانى پەیوەست بە کێشەکانى نەوتەوە لەنێوان هەولێر و بەغداد ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، تائێستا بەغداد سورە لەسەر ئەوەى هەرێم نەوت ڕادەست بکات هەرێمیش تائێستا ملى نەداوە بۆ داوکارییەکان، ووتیشى: "ئەو لیژنەیەى هەرێم باسدەکرێت بۆ ئەوەى سەردانى بەغداد بکات، تا حکومەتى تازە پێکنەهێنرێت سەردانى بەغدا ناکات".
.
جگە لە پارێزگاکى هەرێمى کوردستان نرخى بەنزین لەعێراق لیترێک بە 450 دینارە، بەهۆى ئەوەى وەزارەتى نەوتى عێراق بەنرخى پاڵپشتیکراو بەنزین دەخاتە بازاڕەوە.
.