گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نێچیرڤان بارزانى پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیارێکى پەرلەمانی عێراق دەربڕی

2021.03.17 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیارێکى پەرلەمانی عێراق دەربڕی

ناس کورد-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پاڵپشتى خۆى بۆ بڕیارێکى پەرلەمانى عێراق دەربڕى سەبارەت بە پابەندکردنی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ( 17ی ئازازی 2021) لە میانەی بڵاوکردنەوەی تویتێکدا کە"ناس کورد" بینویەتی، پاڵپشتی خۆی بۆهەنگاوەکانی پەرلەمانی عێراق دەربڕی لەخستنی فشاربۆ سەر حکومەتی عێراق بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی بەپارێزگاکردنی شاری هەڵەبجە و ڕاگەیاند " پشتگیریی و پاڵپشتی خۆم ڕادەگەیەنم بۆ ئەندامانی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ فشارکردنە سەرحکومەتی فیدڕاڵی بۆ ئەوەی پەلە بکات لە تەواوکردنی رێکارەکانی بە پارێزگارکردنی شاری هەڵەبجە".

 

تویتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە دوێنێ (سێشەممە 16ی ئازاری 2021 لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی مەرگەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، رایگەیاند" لەم یادەدا دووبارە جەخت لە بایەخدانی زياتربە هەڵەبجە وخەڵکەکەی دەکەینەوە. خزمەتی برینداران وکەسوکاری قوربانیان، کار وهەنگاوی زیاترمان لێ دەخوازێت کە شایستەی پارێزگای هەڵەبجە و دانیشتووانە سەربەرز و ستەمدیدەکەی بێت."

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیداداواشی لە حکومەتی عێراق کرد "وەک بەرپرسیاریێتیی یاسایی و ئەخلاقی، ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، بۆ قەرەبووکردنەوەی دانیشتوان و ژینگەی وێرانکراو و ژەهراویکراوی پارێزگای هەڵەبجە، هەنگاوی کردەیی بنێت."