گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانى بەرهەم ساڵح لەدواى کۆبونەوەى شاندى حکومەتى هەرێم و مستەفا کازمى 

2021.03.17 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى بەرهەم ساڵح لەدواى کۆبونەوەى شاندى حکومەتى هەرێم و مستەفا کازمى 

ناس کورد- 

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم وبەغدا دەبێت لەسەر بنەمای دەستوری ئێستا بێت، کورد پێکهاتەیەکی سەرەکی کۆمەڵگای عێراقە، بەدەست ئاوارەبوون، نەبوونیی وشەڕی لەناوبردنەوە ناڵاندویەتی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمشەو (17ی ئازاری 2021) مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی حکومەتى هەرێمی کوردستان ولایەنە کوردییەکان لەماڵی سەرۆک کۆمارلە بەغدا کۆبوونەوە بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە ئاڵۆزە کە ئێستا لەناو پەرلەمانی عێراق سەریهەڵداوە کە لە ئاکامدا بووەتە دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە.

 

لەمیانەی کۆبونەوەکەدا، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند "پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا دەبێت لەسەر بنەمای دەستوری ئێستا بێت، کورد پێکهاتەیەکی سەرەکی کۆمەڵگای عێراقە، بەدەست ئاوارەبوون، نەبوونی و شەڕی لەناوبردنەوە ناڵاندویانە.

 

وتیشی "پێدەچێت دەستورلە دید و راڤەکردنیدا لێکدانەوەی جیاوازی بۆ بکرێت، بەڵام لەکۆتایدا دەبێت پرسەکان چارەسەر بکەین، ئەم پەیوەندییە کە ئێستا هەیە  ناتەندروستە پڕە لەکێشە، بۆیە چیتر شیاوی ئەوە نییە  ئەم دۆخەی ئێستا پێ تەواو بکرێت".

 

سەرۆک کۆمار جەختیلەوەکردەوە "پێویستە گفتۆگۆکی نیشتمانی بەشێوەیەکی  بنچینەیی ئەو کێشانە چارەسەر بکات".

 

پێشتر موسەننا ئەمین، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی هیوا (17ی ئازاری 2021) لەلێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" لە بارەی کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندەکەی حکومەتى هەرێم و لایەنە کوردییەکان لە ماڵی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە شاری بەغدا ڕایگەیاند "بودجەی گشتی عێراق زیاد لە سنور وادەی خۆی دواکەوتووە، کێشەکە ئێستا لەنێوان لایەنە عەرەبییەکان و شیعییەکاندایە، پرسی یاسای دادگای فیدراڵیان بەستووەتە بە پرسی تێپەڕاندنی بودجە".

 

ئەمین ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجە نەبووتە ڕێگر لەبەردەم پەسەندکردنی بوجە، بەڵکو سەرهەڵدانی ئەو کێشەیە دەگەرێتەوە بۆ سوربوونی ڕەوتی سەدر لە گرێدانی پرسی بودجە و تێپەڕاندنی بە یاسای دادگای فیدڕاڵییەوە".

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد "دۆخی سیاسی ناو پەرلەمان لەئێستادا ئاڵۆزە،  بودجە زیاد لەسنوری خۆی دواکەوتووە، بۆیە هەوڵ دەدرێت ڕێگە چارەیەک بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە بدۆزرێتەوە".