گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پاسەوانە تایبەتەکەى ئەردۆغان خۆى دەکوژێت و نامەیەک لەدواى خۆى جێدەهێڵێت

2021.03.17 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
پاسەوانە تایبەتەکەى ئەردۆغان خۆى دەکوژێت و نامەیەک لەدواى خۆى جێدەهێڵێت

ناس کورد- 

پاسەوانە تایبەتەکەى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا خۆى دەکوژێت و نامەیەک دواى خۆى جێدەهێڵێت و تێێدا هاتووە "نامەوێت هیچ یەکێک لە سەرۆک و بەرپرسەکانم بێنە پرسەکەمەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکانى تورکیا (چوارشەممە، 17ى ئازارى 2021) بڵاویانکردەوە، ئەفسەر محەمەد عەلى بولوت پاسەوانى تایبەتى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە شوقەکەى خۆیدا کۆتایى بەژیانى خۆى هێناوە و لە نامەیەکدا ئاماژەى بەوە داوە، کە ڕوبەڕوى سوکایەتى و هەڕەشەى زۆر بووەتە لەکاتى ئەرکەکەیدا.

 

بەگوێرەى هەواڵى ڕۆژنامەکانى تورکیا، ئەو پاسەوانە لە نامەکەیدا کە بە دەستوخەتى خۆى نوسیویەتى ئاماژەى بەوەداوە، پێویستە بە ڕێگەیەکى باشتر مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەرەکانتدا بکەیت، لەبرى سوکایەتى پێکردن و هەڕەشەکردن بە دەرکردن و زەلیلکردن و بەدرۆ خستنەوەیان، هەریەکە لە ئێمە شکۆى خۆى هەیە و نەمتوانى بەرگەرى ئەو هەموو سوکایەتییە بگرم.

 

بەپێى زانیاریەکان، دواى ئەوەى محەمەد مۆبایلەکەى داخراوە و دیار نەبووە و نەچووەتە سەر پیشەکەى، هاوڕێکانى بۆ دڵنیابونەوە لێى سەردانى شوقەکەیان کردووە و تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

 

محەمەد لە بەشێکى ترى نامەکەیدا بە پیت ناوى دوو کەسى هێناوە کە بریتین لە C.B و A.O و پێى وتوون، هیواخواز بووم بە شێوەیەکى باشتر مامەڵەتان لەگەڵ فەرمانبەرەکانتاندا بکردایە و لە بارودۆخیانتان بپرسیایە، نایەوێت هیچ یەکێک لە بەپرسەکانى بچنە پرسەکەیەوە، جگە لە تەنها یەک سەرکردەى هێزەکانى پۆلیس کە بە M.B ناوى هێناوە.

 

ئەوەى بووەتە جێى باسى دەزگاکانى ڕاگەیاندنى تورکیا ئەوەیە کە محەمەد عەلى بولوت تاکە ئەفسەر نییە کە خۆى کوشتبێت و پێشتریش چەندین ئەفسەرى تورکى خۆیان کوشتووە و زۆرینەشیان بەهۆى سوکایەتى پێکردنیانەوە بووە لەلایەن بەرپرسەکانیانەوە.