ناس کورد-
شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبوەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمشەو (17ى ئازارى 2021) لەماڵى سەرۆک کۆمارى عێراق کۆبوونەوەیەک لەنێوان شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان و مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەنجامدرا لەبارەى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتى عێراق و دۆسیەی نەوت.
لەکۆبوونەوەکەدا هەریەک لە د.بەشیر حەداد، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و بەشێک لە سەرۆکى فراکسیۆنە کوردییەکان ئامادە بوون.