گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پێش هەموو کەس کاک مەسرور پێشوازیی لە بڕیارەکە دەکات

ناس کورد وردەکاریی بڕیاری لابردنی پاشەکەوت بڵاودەکاتەوە

2019.03.08 - 15:15
ناس کورد وردەکاریی بڕیاری لابردنی پاشەکەوت بڵاودەکاتەوە

 

 

 

 

ناس کورد-

 

بە وتەی پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لابردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران دەدرێت، رەتیشیدەکاتەوە ئەو بڕیارە ناکۆکی لەناو پارتیدا دروست بکات و دەڵێت: "پێش هەموو کەس کاک مەسرور پێشوازیی لە بڕیارەکە دەکات."

 

هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند، کە بڕیاری لابردنی پاشەکەوت لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بڕیارێکی ئاسان نییە، "بەڵكو كاك نێچیر بە هەوڵ و ماندووبوون و سیاسەتی ‏حەكیمانەی لەگەڵ عیراق و دەوڵەتانی كاریگەر لەسەر عێراق هەوڵیدا بۆ ‏چەسپاندنی ماددە دەستورییەكان، چونكە پێشترش كە بەشە بودجە و ‏مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای هەندێك برادەرانی ‏نێو یەكێتی بڕابوو."

 

هەروەها وتیشی: "ئەمڕۆ پارەكە دەگەڕێتەوە هەرێم، بۆیە كاتی ئەوەیە پارەكە ‏ بە خەڵكی كوردستان بدرێت، چونكە پارەی ئەوانە، ئەمڕۆش ‏كۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی زۆر گرنگە، تێیدا باسی ‏پرسی سیستمی پاشكەوتی مووچە دەكرێت و دۆخی ئابوری هەرێم ‏تاووتوێدەكرێت، کاک نێچیر وردەكاری كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕایدەگەیەنێت"‏.

 

لەبارەی ئەوەی ململانێی نێوان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، ‏هۆكاری لابردنی پاشكەوتی مووچە بێت، هێڤیدار ئەحمەد وتی: "لە ناو پارتی ‏شتێك نیە ناوی ململانێبێت وتەیەكی كوردی هەیە ئەڵێت 'لە دز وایە هەموو ‏كەس دزە' بۆیە لە ناو پارتی كە هەندێك پێیان وابێت ململانێ هەیە ڕاست نیە، ‏زۆرترین كێشە هەبوو لەم وڵاتە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم هەبوو ‏هەمووی بە سیاسەتی حەكیمانەی نێچیرڤان بارزانی بە هاوكاری كاك ‏مەسعود بارزانی تێپەڕێنرا."

"ئێستاش حكومەت لە دەستێكی ئەمینەوە بۆ دەستێكی ‏ئەمین تر دەگۆڕێت، پێش هەموو كەس كاك مەسرور پێی خۆش دەبێت و ‏پێشوازی لێدەكات كە ئەمڕۆ لە لایەن كاك نێچیرەوە سیستمی پاشكەوت كۆتایی ‏پێدێت،" پەرلەمانتارەکەی پارتی وادەڵێت.