گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕونکردنەوەى یەکێتى مامۆستایان لە بونى ’هەڵەی ڕێنوسى’ لە نوسینى پرسەنامەیەک 

2021.03.17 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى یەکێتى مامۆستایان لە بونى ’هەڵەی ڕێنوسى’ لە نوسینى پرسەنامەیەک 

ناس کورد-

پرسەنامەیەکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د.کەمال مەزهەر کە چەندین هەڵەی داڕشتن و نوسینی تێدایە دەبێتە جێگەی ڕەخنە و جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش ڕایدەگەنێت "هەوڵ دەدەین دووبارە نەبێتەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت (17ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" هۆکاری هەڵەی پرسەنامەکەی یەکێتی مامۆستایانى باس کرد و وتی "بەهۆی ئامادەنەبوونی تایپێستی یەکێتی مامۆستایان کەسێکی دیکە لە یەکێتی مامۆستایان کاری تایپکردن و بڵاوکردنەوەی پرسنامەکەی کردووە و ئەو کەسەش لەڕووی زمانەوانییەوە کوردیەکەی زۆر باش نییە و پێش ئەوەی داڕشتنەوەش بۆ پرسەنامەکە بکرێت بڵاوی کردووەتەوە".

 

هاوکات عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ "ناس کورد" رونکردنەوەیدا و وتی "ئەوەی کراوە هەڵەیەک بووە و بەدوایدا دەچین و هەوڵدەدەین دووبارە نەبێتەوە".

 

ڕاشیگەیاند، چەندین نوسراوی دیکە بڵاوکراوەتەوە بەڵام هەڵەی لەو جۆرە نەبووە، هۆکاری هەڵەکەش ئەوە بووە ئەو کەسەی پرسەنامەکەی کردووە خۆی پێداچوونەوەی بۆ کردووە ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی هەڵەکان چاک نەکرێن و پرسەنامەکە بەو جۆرە بڵاوبکرێتەوە.