گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ لە مۆبایلەکەتەوە چاودێرى گوڵ و ڕووەکەکانت بکە

2021.03.17 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ لە مۆبایلەکەتەوە چاودێرى گوڵ و ڕووەکەکانت بکە

ناس کورد-

زانایانى سەنگاپورە ڕێگەى دروستکردنى پەیوەندى نێوان مرۆڤ و ڕووەکیان دۆزییەوە لەڕێگەى مۆبایلى زیرەکەوە، کە یارمەتى مرۆڤ دەدات بەشێوەیەکى باش چاودێرى ڕووەکەکان بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى "Straits Times" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لەرێگەى ئەو تەکنیکەوە رووەکەکان ئاماژەى کارەبایی دەنێرن لەبارەى ئەو ژینگەیەى تێیدان، لەناویاندا ئاماژەى تایبەت بە هێرشى مێروو.

 

بەپێی تەکنیکەکە، وایەرێکى کارەبایی لەسەر ڕووەکەکان جێگیردەکرێت و پەیوەست دەکرێت بە مۆبایلەوە بۆ ناردنى ئاماژەى ئاگادارکردنەوە.

 

پرۆفیسۆر چین شیاودونغ دەڵێت، ئەو تەکنیکە بەسودە بەتایبەت بۆ جوتیاران کە پێویستیان بەوەیە لەکاتى گەشەنەکردنى بەروبومەکانیان ئاگاداربکرێنەوە. یاخود ئاگاداربن لەوەى بەروبومەکانیان توشى نەخۆشى بووە یان نا تا بەزویی چارەسەرى بکەن.