ناس کورد-
وەزارەتی تەندرستیی هەرێم هۆشداری دەدات لەوەى زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە و پێویستە هاوڵاتیان پاڵپشتی ڕێکارەکان بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە پەیامێکدا کە لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (17ی ئازاری 2021)، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت، زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەی تووشبوون 7.8% تومارکراوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت."
دەشڵێت، "بە پێی پێوەرەکان، ڕێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبووێک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەبڵاوی نێو کۆمەڵگا دەگەیەنێت."
"تکایە پاڵپشتی ڕێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزیە."
وەزارەت جەخت دەکاتەوە "لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن."