گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕوو لە ئەمریکا مەکەن’’

بە پێچەوانەی پێشبینییەکانەوە بایدن کۆچبەرانی بێئومێد کرد

2021.03.17 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
بە پێچەوانەی پێشبینییەکانەوە بایدن کۆچبەرانی بێئومێد کرد

ناس کورد-

جۆ بایدنی سەرۆکى ئەمەریکا داوا لە کۆچبەران دەکات وڵاتەکانیان جێنەهێڵن و ڕوو لە ئەمریکا نەکەن، پێچەوانەى ئەو پێشبینیانەى چاوەڕواندەکرا بۆ مامەڵەى ئیدارەى نوێی ئەمریکا لەگەڵ ئەو پرسە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئەى بی سی نیوز"ى ئەمریکى کە "ناس کورد" ئەمڕۆ چوارشەممە (17ی ئازاری 2021) بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى، "دەمەوێت بە ڕوونى ئەوە بە کۆچبەران بڵێم ڕوو مەکەنە ئەمریکا، وڵاتەکانتان جێمەهێڵن".

 

دەشڵێت، "هاوڵاتیانی ئەمریکای ناوەڕاست پێویستە لە گوند و شار و کۆمەڵگەکەیان بمێننەوە لەجیاتی ئەوەى بێنە ئەمریکا."

 

لەبارەى ئەوەى ئایا ئیدارەکەى چاوەڕوانى شەپۆێکى نوێی کۆچبەران دەکات، بایدن وتى، "لەدوو ساڵى ڕابردوو ژمارەکە زۆر بووە و دۆخەکە لەئیستادا خراپە".

 

قسەکانى بادن لەکاتێکدایە، قەیرانى مرۆیی لەسەر سنورەکانى باشورى ئەمریکا لەزیادبووندایە، لەچەند هەفتەى رابردوودا ژمارەى ئەو مناڵانەى لەسەر سنورى مەکسیک دەستبەسەرکراون زیادیکردووە، لەگەڵ هەڵکشانى ژمارەى ئەو کۆچبەرانەى دەیانەوێت بپەڕنەوە ئەمریکا.

 

بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى ئەمریکا چەند بڕیارێکى واژۆکرد بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتە توندەکانى دۆناڵد ترەمپ لەبارەى کۆچبەرانەوە.