گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە ئەنجامەکان ڕابگەیەنرێت

عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی ڕێککەوت بۆ پشکنینی ئامێرەکانی دەنگدان

2021.03.17 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی ڕێککەوت بۆ پشکنینی ئامێرەکانی دەنگدان

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵبژاردنى کۆمپانیایەک بۆ پشکنینى ئامێرەکانى یەکلاکردنەوەى ئەنجامەکانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە و دەشڵێت، ئەو کارە لە خزمەتى بەپەلە ڕاگەیاندنى ئەنجامى پڕۆسەکەدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى بە دەستى "ناس کورد" گەیشتووە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق (17ى ئادارى 2021) ڕایگەیاندووە، بەکۆى دەنگ کۆمسیۆن لەسەر هەڵبژاردنى کۆمپانیاى (PWC)ی بەریتانی ڕێککەوتووە بۆ ئەوەى ئامێرەکانى دەنگدان و سەرجەم ئەو پارچانەى دیکە کە لەگەڵیدایە و هەروەها پڕۆگرام و گەیەنەر و سەرجەم سێرڤەرەکانى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان بپشکنێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەو کۆمپانیایە لەنێوان باشترین کۆمپانیاکانە کە نوسینگەى نەوتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکارى هەڵبژاردنەکانى عێراق دیاریکردووە کە لەچوارچێوەى کارى تەکنەلۆژى و هونەریدا کار دەکات بەشێوەیەک لەگەڵ بنەماکانى کۆمسیۆندا یەکدێتەوە کە بریتیە لە گەرەنتیکردنى پاکى و شەفافیەتى پڕۆسەکە.

 

کۆمسیۆن دەشڵێت، هەڵبژاردنى ئەو کۆمپانیایە بۆ ئەو کارە لەسەر بنەماى پشتبەستن بەمادەى ژمارە (9)ى ساڵى 2020 لە یاساى هەڵبژاردنەکان بووە کە کۆمسیۆن بۆ ئەو ئەرکە سەرپشک دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکى هونەرى حکومیى بۆ چاودێرى و هەڵسەنگاندنى کۆمپانیاکە پێکدەهێنرێت.

 

لەبەشێکى ترى ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەش کراوە، کۆمسیۆن لەسەر گرتنەبەرى ڕێوشوێنى ژماردن و جیاکردنەوەى دەنگەکان بەئامێرى خێرا بۆ هەڵبژاردنى 10ى تشرینى یەکەمى 2021 ڕەزامەندی داوە و هەروەها بۆ دەنگدانى تایبەتیش کە هێزە ئەمنیەکان و وزیندانیان بەشدارى هەڵبژاردنەکە دەکەن بەکارتى بایۆمەترى و دوو ڕۆژ پێش وادە گشتیەکە بۆ ئەو چینانە هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت.