گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

تەندروستیی جیهانی سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

2021.03.16 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

ناس كورد-
ڕێکخراوی تەندروستيی جیهانی ڕایگەیاند، پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا ڕاپۆرتێکی پسپۆڕانی سەربەخۆی ڕێکخراوەکە لەسەر بنچینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ بڵاوبکرێتەوە .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان (16ی ئازازی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچونی بۆکردووە ئاماژە بەوەکراوە، کریستیان لیندمایەر، وتەبێژی ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندووە، "لە پسپۆڕانی تەکنیکی و ئەندامانی ئەرکەکە بیستوومان پێدەچێت هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتەکە ئەنجامەکان بخرێتەڕوو".


دوێنێ ماریا ڤان کریکۆڤ، پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەوەی ئاشکراکردبوو، "ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 11٪ زیادی کردووە ".

 

هاوکات چین پێشتر جەختی لەوەکردەوە، بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ تیمی ڕاێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ گەڕان بەدوای بنەڕەتەکانی ڤایرۆسەکە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2019 لە شاری ووهانی چین دەرکەوت.


زیاتر لە 121 ملیۆن کەس لە جیهاندا گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نزیکەی سێ ملیۆن کەسی دیکەش بەهۆی لێکەوتەکانی ئەو پەتایە گیانیانلەدەستداوە.