گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەرێم داوای 380 ملیار دۆلار لە بەغدا دەکات

2021.03.16 - 20:45
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم داوای 380 ملیار دۆلار لە بەغدا دەکات

 ناس کورد-

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر ئەو تاوانەی ڕژێمی بەعس بەرامبەر کورد ئەنجامیدا داوای 380 ملیار دۆلار قەرەبوویان کردووە، بەڵام ئامادەنین داواکارییەکانیان جیبەجێ بکەن، دەشڵێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان دژی حکومەتی عێراق بڕژێنەسەر شەقامەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان (سێشەممە 16ی ئازاری 2021) لە میانەی دانیشتنی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی مەرگەساتی کیمیابارانکردنی ڕایگەیاند، "هەر لە سەرەتای پێكهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمەوە، حکومەت بەنوسراوی فەرمی داوای 380 ملیار دۆلاری لە حكومەتی فیدراڵ كرد لەبەرانبەر تاوانەکانی ڕژێمی بەعس بەرامبەر خەڵکی کوردستان، بەڵام تائێستا وەڵام نەدراوەتەوە."

 

وتیشی، "ڕاستە لە هەرێمی کوردستانیش کەموکوڕی هەیە، بەڵام کێشەکانی هەڵەبجە و زۆرینەی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان هۆکارەکەی حکومەتی عێراقە کە ئامادەنییە داواکانی هەرێم جێبەجێ بکات و قەرەبووی هەرێم بکاتەوە، بۆیە دەبێت هاووڵاتیان دژی حکومەتی عێراق بڕژێنەسەر شەقام و داوای مافی خۆیان لە حکومەتی عێراق بکەن."

 

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی هەڵەبجە ئەوەیە کە تا ئێستا حكومه‌تی به‌غدا ئاماده‌ نییه‌ وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ دان به‌و پارێزگایه‌دا بنێت و بودجەی بۆ تەرخان بکات، بۆیە ناتوانرێت وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ بێت.

 

ڕێبەر ئەحمەد باسی لەوەشکرد، " با كێشه‌ سیاسییه‌كانمان به‌لاوه‌ بنێین و دەستکەوتەکانمان بە کەم سەیر نەکەین، با تاوانباره‌ راسته‌قینه‌كانمان له‌بیر نەچێتەوە."

 

جەختیشیکردەوە، له‌ساڵی 2014وه‌ حكومه‌تی عێراق بودجە و موچەی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوە و بەناچاری حکومەتی هەرێم، نیو موچە و چارەکە موچەی دابەشکردووە، ئەگەرنا حکومەت پێی خۆش نییە بەو شێوەیە موجە بدات."