گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى بەرگریی چین: جەنگ لەگەڵ ئەمریکا دەبێتە کارەسات و تا کۆتایی شەڕ دەکەین

2019.06.02 - 13:10
وەزیرى بەرگریی چین: جەنگ لەگەڵ ئەمریکا دەبێتە کارەسات و تا کۆتایی شەڕ دەکەین
ناس کورد- وەزیرى بەرگریی چین هۆشداری دا لە ناکۆکییەکى سەربازیی لە نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا بەوەى دەبێتە کارەسات بۆ هەردوو و تەواوی جیهان، پشتگیری ئەمریکاشی بۆ تایوان و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ئەمریکی لە دەریای چین ڕەتکردەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی حوزەیرانی 2019، وی فنگ خە، وەزیرى بەرگریی چین ڕایگەیاند، چین "تاوەکو کۆتایی شەڕ دەکات" ئەگەر ئەمریکا شەڕی دەوێت، بەڵام دەرگای پەکین کراوەیە ئەگەر هاتوو ئەمریکا ویسى گفتوگۆیان لەگەڵ بکات. . وی فنگ خە لەبارەى پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ تایوانی هۆشداری دا لە هەر لایەنێک کە بیەوێت جیاوازی لە نێوان چین و تایوان بکات کە چین بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەى دەزانێت و ڕایگەیاند، "هەوڵەکانى دابەشکردنی وڵات سەرکەوتوو نابێت و هەر دەستێوەردانێکیش لە بابەتی تایوان شکست دەهێنێت و ئەگەریش پێویست بکات هێز بەکاردەهێنین." ئاماژەى بەوەشکرد، "پێویستە یەکێتى بۆ چین بگەڕێتەوە و هیچ بیانوویەکیش بۆ ئەنجام نەدانی نابینین، هەر لایەنێکیش بیەوێت تایوان جیا بکاتەوە، سەربازانی چین هیچ بژاردەیەکی تریان نامێنێت جگە لە شەڕ."