گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 لەدیاردەیەکى نائاسایدا

شەپۆلى وشکەساڵیی و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما تەنگى بە ئەوروپا هەڵچنیوە

2021.03.16 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلى وشکەساڵیی و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما تەنگى بە ئەوروپا هەڵچنیوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاوی کردەوە، ئەوروپا لەساڵی 2014وە ڕوبەڕوی شەپۆلێکی سەختی وشکەساڵیی و گەرما بووەتەوە کە توندترینە لەماوەی دوو هەزار ساڵی ڕابردودا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی" گاردیان"ى بەریتانی (16ی ئازاری 2021) لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچونی بۆ کردووە، بڵاوى کردەوە "بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەکی نوێ وشکەساڵیی سەخت و شەپۆلی گەرما لە ئەوروپا لەساڵی 2014ەوە تەنگى بەو کیشوەرە هەڵچنیوە کە لەماوەی دوو هەزار ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە".

 

توێژەرەکان ئەوەیان ڕونکردووەتەوە "شەپۆلەکانی گەرما ئەنجامی مەترسیدارییان لێ کەوتووەتەوە و بووە بەهۆی مردنی هەزاران کەس و هەروەها ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لە لەناوچوونی دانەوێڵە و ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان و دابەزینی ئاستی ئاوی ڕوبارەکان و کاریگەریی نەرێنی هەبووە لەسەر دابەزینی ئاستی ئاو و ڕوبارەکان کە ئەوەش وایکردووە ئاستەنگی بۆ ڕێڕەوە ئاوییەکان دروست بکات".

 

 توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە "وشکەساڵی لەماوەی هاوینی دوو هەزار ساڵی ڕابردوودا لەناوەڕاستی  ئەوروپا پێش ئەوەی هەڵکشانێکی زۆر بەخۆیەوە ببینێت بەتاییەتی لەم دواییەدا لەسەرخۆ بووە، توێژەران ئەوەیان سەلماندووە هەڵکشانی پلەکانی گەرمی لەو ناوچەیە بەهۆی  چالاکی گڕکانەکان یان سوڕی خۆر نەبووە، لەو باوەڕەدان کە گۆڕانکاریی لاوەکی لە خولگەی زەویدا هۆکاری ئەو دیاردەیەیە".

 

ئۆلف پۆنتگن، مامۆستا لەزانکۆی کامبریج کە لە هەمانکاتدا سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە لەو بارەیەوە دەڵێت "توێژینەوەکەمان ئەوەی دەرخستووە کە ئەوەی ئێمە بینیومانە نائاساییە، بەهیچ شێوەیەک لەدوو هەزار ساڵی ڕابردوودا نەبینراون".

 

توێژەرەوان جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە "گۆڕانکاریی لەو بارستە هەواییانەی کە بەسەر ئەوروپاون بووەتە هۆی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشو هەوا، گۆڕانی کەشوهەوا مانای ئەوەیە کە حاڵەتی زۆر زیاتر لەو لە ئایندەدا ڕوودەدات، کە دەکرێت وێرانکەر بێت بۆ کشتوکاڵ و کەرتی ئابوری".