گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پێشبینییەک لە کەعبییەوە لەبارەى تێپەڕاندنى بودجە و پشکى هەرێم

2021.03.16 - 12:42
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک لە کەعبییەوە لەبارەى تێپەڕاندنى بودجە و پشکى هەرێم

ناس کورد-

 

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دەستپێشخەرى باش هەیە بۆ ئەوەى ئەمڕۆ یان سبەینێ پڕۆژەى بودجەى 2021 تێپەڕێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن کەعبى ئەمڕۆ سێشەممە لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" کە "ناس کورد" بینویەتى ئاماژەى بەوەکرد، لێکتێگەیشتنى باشیان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان هەیە و نایانەوێت دەسەڵاتى خۆیان بسەپێنن.

 

وتیشى "هەندێ لایەنى تەکنیکى ساە ماوە کە لە پڕۆژەى بودجەدا چارەسەر بکرێت، هەرێم وەڵامى زۆر بابەت و پرسیارى عێراقى داوەتەوە".

 

کەعبى جەختیکردەوە، هەر یاسایەک بەبێ کورد پەسەند بکرێت کاریگەرى گەورەى نابێت.

 

بڕیاربوو رۆژى دووشەممە پرۆژەى بودجە لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام نەخرایە ناو کارنامەى کۆبوونەوەکەوە و بەوتەى بەشێک لە پەرلەمانتاران ئەمڕۆ سێ شەممە ئەگەر هەیە دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدرێت.

 

پێش دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە بڕیارە ئەمڕۆ  شاندى دانوستانکارى حکومەتى هەرێم بگاتە بەغدا بەمەبەستى گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر پڕۆژەى بودجە.  

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، شاندەکە هەمان شاندى پێشووى دانوستانکارى حکومەتى هەرێمە کە دەچێتە بەغدا بەمەبەستى گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پڕۆژەى بودجە.