گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندى هەرێم دەچێتەوە بەغدا

2021.03.16 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
شاندى هەرێم دەچێتەوە بەغدا

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندى دانوستانکارى حکومەتى هەرێم دەگاتە بەغدا بەمەبەستى گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر پڕۆژەى بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، شاندەکە هەمان شاندى دانوستانکارى حکومەتى هەرێمە کە دەچێتە بەغدا بەمەبەستى گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پڕۆژەى بودجە.

 

هەروەها لەبارەى ئامادەکردنى پڕۆژەى بودجەى هەرێمەوە، جوتیار عادل وتى "ئامادەکردنى پڕۆژەکە لە قۆناغى کۆتاییدایە و تایبەتمەندى هەڵەبجە لەبەرچاو گیراوە"

 

وتیشى سەرجەم وەزارەتەکان داهات و خەرجییەکانیان ناردووە بۆ وەزارەتى دارایی و بەم نزیکانە پڕۆژەکە دەنێردرێت بۆ پەرلەمان.