گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەشە خۆراکى بەردەوام’’..هەنگاوێکى نوێ لەبەغداوە بۆ پشتیوانى هەژاران

2021.03.16 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەشە خۆراکى بەردەوام’’..هەنگاوێکى نوێ لەبەغداوە بۆ پشتیوانى هەژاران

ناس کورد-

 

لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و کۆچ و کۆچبەرانى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران کۆدەبنەوە بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسی پشتیوانى هەژاران لەرێی پڕۆژەیەکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن عەرەب جێگرى سەرۆکى لیژنەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئامانج لەکۆبوونەوەکە ئامادەکردنى پڕۆژەیەکە بۆ پشتیوانى هەژاران لەرێگەى دابینکردنى بەشە خۆراکى تەواو و بەردەوام.

 

وتیشى لیژنەکە داوا لەهەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هاوکارى ئەو چینە بکەن، سەربارى پشتیوانى حکومەت بۆ نرخى خۆراک و دەرمان لە بازاڕدا.

 

حسێن عەرەب داواى لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد رێوشوێنى خێرا بگرنەبەر بۆ پێدانى بڕێک پارە بە هەژاران.