گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆنترین بانگبێژ لەکاتى نوێژکردندا کۆچى دوایى کرد

2021.03.16 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
کۆنترین بانگبێژ لەکاتى نوێژکردندا کۆچى دوایى کرد

ناس کورد-

شێخ ناسڕ بن عەبدوڵا هەلیل، کۆنترین بانگبێژى وڵاتى سعودیە لە تەمەنى 118 ساڵیدا لەکاتى نوێژکردندا گیانى لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى (سەبەق)ى سعودى (16ى ئازارى 2021) لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە، شێخ ناسڕ بن عەبدوڵا هەلیل، کۆنترین بانگبێژى وڵاتى سعودیە کە بۆ ماوەى 80 ساڵ بانگبێژى مزگەوتى بتینە بووە لە پارێزگاى ئەفلاج و هەتا ئەو کاتەى نەخۆشکەوت بەردەوام بوو لە کارەکەى خۆى لەو مزگەوتە.

 

رۆژنامەکە لەسەر زارى کەسێکى نزیکی کۆچکردوەوە ئاماژەى بەوە کرد کە ئەو بانگبێژە لەکاتى نوێژکردن دوا هەناسەى داوە و کۆچى دوایى کردووە.