ناس کورد-
بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) دوو بومەلەرزە قەزاى خانەقینى هەژاند و بەوەش ژمارەى ئەو بومەلەرزانەى کە لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا لە قەزاکە روویدا گەیشتە شەش بومەلەرزە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى عێراق (16ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا لەبارەى دوو بومەلەرزەکە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژە بەوە کراوە "دوو بومەلەرزەکە بە گوڕى 2.8ى پلە رێختەر و 3.3 پلەى رێختەر رویداوە و هاووڵاتیان هەستیان پێ کردووە و بەشێکیان لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.