گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

سائیرون: هەرێم زیاتر لە جاران هاوکاریی بەغدا دەکات

2021.03.15 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
سائیرون: هەرێم زیاتر لە جاران هاوکاریی بەغدا دەکات

ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم بەبێ ژمارەی فەرمانبەران داتای موچەی دامەزراوەکانی پێداون و ئاماژەی بەوەشکرد، هەولێر زیاتر لە جاران هاوکاریی بەغدا دەکات و بودجەی سێ ساڵی ڕادەستی لیژنەی دارایی کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماجیدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەکە سەربە هاوپەیمانێتی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر (15ی ئازاری 2021) لەمیانەی بەشداریکردنی لە دیمانەیەکی تەلەفزیونیدا لەگەڵ کەناڵی "ڕەشید"ی عێراقی کە "ناس کورد" بینویەتی ڕایگەیاند، "شاندەکەی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی بەرچاوی هەبوولەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان، هەولێر بەراورد بە جاران زیاتر هاوکاریی بەغدای کردووە".


وتیشی، "هەرێمی کوردستان بەبێ ژمارەی فەرمانبەران داتای موچەی دامەزراوەکانی پێداوین، بودجەی سێ ساڵی ڕادەستی لیژنەی دارایی کردووە، هەروەها قەبارەی بازرگانی تەنها یەک ساڵی ڕادەستی لیژنەکە کردووە".


تەمیمی ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرێمی کوردستان دەڵێت لە ساڵی 2005ەوە لە کۆی 177 ترلیۆن دینارتەنها 92 ترلیۆن دیناری بەدەست گەیشتووە".


ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو دەروازە سنوریانەی کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی فەرمی بوونیان هەیە لەهەرێمی کوردستان، تەنها شەشیان دەروازەی سنورین "بەڵام لە ڕاستیدا هەرێم نزیکەی 19 دەروازەی نافەرمی هەیە، بەپێی ئەو داتایانەی کەلامان گەڵاڵە بووە داهاتی کوردستان لەو دەروازە نافەرمیانە زیاتر لە ترلیۆنیک دینارە مەزەندە دەکرێت لە ساڵێکدا".


تەمیمی داواشیکرد هەرێمی کوردستان نیوەی داهاتی ئەو دەروازە نافەرمیانەش ڕادەستی بەغدا بکات.