گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکییەکانی تێدایە

بنکەی ئاسمانی بەلەد بە موشەک بۆردومان کرا

2021.03.15 - 21:54
App store icon Play store icon Play store icon
بنکەی ئاسمانی بەلەد بە موشەک بۆردومان کرا

ناس کورد-

چەند موشەکێک ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە باشوری پارێزگای سەڵاحەدین کرا، زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیاریییەکانی ناس کورد، کاتژمێری 9:30ی ئەمشەو نزیکەى حەوت موشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکە سەربازییە ئاسمانییەکە کراوە کە هێزەکانی ئەمریکاشی تێدا جێگیر کراون، یەکێک لە موشەکەکان لە گوندی ئەلبوحەسان کەوتووەتەوە.

 

سەرچاوەیەک بە ناس کوردی وت، "موشەکەکانی تر بەر ئەو ناوچەیە کەوتووە کە کۆمپانیای سالی پۆرتەری تێدایە لە سەربازگەکە."

 

هاوکات کەناڵی فەرمیی گروپە چەکدارییە شیعییەکان لە تێلیگرام دەڵێت، "موشەکەکان لە جۆری گرادی 122 ملم بوون."

 

هەر دوای بۆردومانەکە، فڕۆکە و کۆپتەرەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بە چڕی بە ئاسمانی بنکەکەدا دەسوڕێنەوە.

 

هاوکات فەرماندەی بنکە ئاسمانییەکە بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی وتووە کە "هێرشە موشەکییەکە هیچ زیانێکی گیانی یاخود مادی نەبووە."