گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمی خاوەنی کۆمپانیای شارەزوور لە سلێمانی دۆزرایەوە

2021.03.15 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمی خاوەنی کۆمپانیای شارەزوور لە سلێمانی دۆزرایەوە

ناس کورد-

تەرمی خاوەنی کۆمپانیایەک بۆ بازرگانی گشتیی لە نزیک باخێکی سیتەک لە سلێمانی دۆزرایەوە، تائێستا دیار نییە خۆی کوشتووە یاخود کوژراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی لە لێدوانێکیدا بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، "ئێوارەى ئەمڕۆ لە باخێک لە نزیک سیتەک تەرمی کەسێک بەناوی ئەبوبەکر مەعروف کە تەمەنی 43 ساڵە دۆزرایەوە".


وتیشی "تەرمەکەی هەڵگیراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە".

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەبوبەکر مەعروف خاوەنی کۆمپانی شارەزوور بووە بۆ بازرگانی گشتی.


ناس کورد پەیوەندی بە کۆمپانیای ناوبراوەوە کرد، هەرچەندە هەواڵەکەى پشتڕاست کردەوە بەڵام ڕەتی کردەوە زانیاری زیاتر بدات.