گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا لە نێوان ئێس 400 و سزاکانی ئەمریکا کامیان هەڵدەبژێرێت؟

2019.06.02 - 12:19
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا لە نێوان ئێس 400 و سزاکانی ئەمریکا کامیان هەڵدەبژێرێت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد لە گەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ڕادەستکردنی سیستمی بەرگری ئێس 400 ڕوسی بە تورکیا، ڕۆژ بە ڕۆژ دەنگی ناڕەزایی لەناو سەرکردەکانی هێڵی یەکەمی سوپای ئەو وڵاتە بۆ دواخستنی ئەو رێککەوتنە  بەرزدەبێتەوە. . ئەو ڕێککەوتنە ئەگەری هەیە تورکیا دوچاری سزاکانی ئەمریکا بکاتەوە، لە هەمانکاتیشدا ببێتە هۆکاری ئاڵۆزبوونی پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئەندامانی هاوپەیمانی ناتۆ. . بەپێى ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەڕز مەترسی سەپاندنی سزا لە لایەن ئەمریکاو دژ بە تورکیا  لە ناو دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە،  گەیشتوەتە ئاستێکی بەرز، ترسی ئەوە هەیە ئەمریکا  بۆ لەمەودوا چیدی  فڕۆکەی ئێف 35 و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی " پاتریوت "لە تورکیا قەدەغە بکات ، ئەمش دەبێتە هۆکاری لاوازبوونی ئاستی هێزی چەکی ئاسمانی  تورکیا. . هەرچەندە کۆنگرێسی ئەمریکا یاسایەکی تێپەڕاندووە کە تێیدا فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 35 بە تورکیا قەدەغە دەکات، لە ئەگەری ئەوەی کڕینی ئێس 400 هەڵنەوەشێنێتەوە. . سەرەڕای ئەوەی تورکیا چەند جارێک رایگەیاندوە ئێس 400 نابێتە کێشە بۆ ناتۆ بەگشتی و ئەمریکا بە تایبەتی، بەڵام هەڵویستی بەشێک لە ئەندامانی ناتۆ هاوتەریبە  لە گەڵ ئەمریکا لە دژایەتی کردنی تورکیا،هەرەشەى ئەوەش دەکەن، ئەگەر تورکیا لەو ڕێککەوتنە پاشەکشە نەکات ئەوە ئاڵۆگۆری زانیاری سیخوڕی لەگەڵ ئەنقەرە ڕادەگرن. . کۆشکی سپی چەندین جار باسی لەوەکردووە سیستمی بەرگری ئێس 400 مەترسیەکی جددیە لە سەر فڕۆکەی ئێف 35، بەو پێیەی ئەو جۆرە موشکە بەدەرە لە هەموو ئەو پیوەرانەی کە وڵاتانی ناتۆ کاری پێى دەکەن. . چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوی تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە  لە هەوڵی ئەوەدان وادەی ڕادەستکردنی ئێس 400 دوابخەن بۆ دوای هەڵبژاردنی  شارەوانەیەکانی تورکیا لە ئەستەنبوڵ، کە بڕیارە 23تەمووز بەرێوەبچێت، لە هەمانکاتیشدا جێبەجیێکردنی  بکەوێتە دوای کۆبوونەوە چاوەڕوانەکەی  ترەمپ و ئەردۆگان لە وڵاتی یابان. .