گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شەپۆلی سێهەم’’

پێشبینییەکى تەندروستیی هەرێم لەبارەى کۆرۆناوە: چاوەڕوانى ڕۆژانى داهاتوو بن

2021.03.15 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى تەندروستیی هەرێم لەبارەى کۆرۆناوە: چاوەڕوانى ڕۆژانى داهاتوو بن

ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم پێشبینی دەکات لە ڕۆژانی داهاتوودا ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا زیاتر بەرزببێتەوە و دەشڵێت، پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی دۆخەکەی زیاتر سەخت کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژەی وەزارەتەکە (15ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" ڕایگەیاند، "بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە پێشبینیکراو بوو، ئەو ڤایرۆسەی کەئێستا لە هەرێم تەشەنەی کردووە جۆرە گۆڕاوەکەیە، بۆیە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە".


وتیشی، "پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانی داهاتوودا داتاکان زیاتر بەرزبنەوە، لە ئێستادا ئەوەی لە هەرێم ڕوودەدات لێکەوتەکانی شەپۆلی سێهەمی ڤایرۆسەکەیە کە پێشترهۆشداریماندابوو لەسەری".


وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی جەختی لەوەکردوە لە ئێستادا وەزارەتەکەی سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە وپێداچوونە بە ڕێکارەکانی بەرگرتن لە پەتاکە لەهەمووکەرتە گشتییەکان و تایبەتییەکاندا، پێش کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەکەن.


حەوێزیهۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسەکەلە هەرێمی کوردستان گەڕاندەوە بۆ توخمی ڤایرۆسە گۆڕاوەکە کە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، هەروەها پێشێلکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە لایەن هاوڵاتیانەوە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ئامارەکانە.


لەبارەی ئەو ڕێکارانەی کە وەزارەتی تەندروستی دەیگرێتەبەر لە بازگەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدڕاڵی، حەوێزی وتی "ڕێگە نادرێت بە هیچ هاوڵاتییەکی ناوەڕاست و باشوری عێراق سەردانی هەرێم بکەن بەبێ ئەوەی بەڵگەنامەی پشکنینی ڤایرۆسەکەیان پێ بێت، هەروەها تیمەکانی تەندروستی لە بازگەکاندا ڕۆژانە پشکنین خێرا بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە بەڵگەنامەی پشکنینیان پێ نییە و لە ماوەی سێ کاتژمێردا ئەنجامەکەی دەردەچێت".


ماوەی چەند ڕۆژێکە ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە، بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم کە ئەمڕۆ (دووشەممە 15ی ئازاری 2021) بڵاوکراوەتەوە 409 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و چوار کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە".