گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

تەندروستیی عێراق زانیاری لەسەر دۆخی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

2021.03.15 - 17:07
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق زانیاری لەسەر دۆخی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستیی عێراق ئاشکراى دەکات، ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەچاو ساڵى ڕابردوو بۆ دوو هێندە زیادى کردووە و ژمارەى مردووانیش بە تەواوى دابەزیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەمیمى لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (15ى ئادارى 2021) ڕایگەیاندووە، ئەگەر ژمارەى توشبووان بەمدواییانە بە توشبووانى کۆرۆنا گۆڕاوەکەشەوە لەگەڵ توشبووانى ساڵى پاردا بەراورد بکەن ئەوا دوو هێندە زیادى کردووە.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەگەریش بەراوردى ڕێژەى مردووان بکرێت بە ڤایرۆسەکە کە لەسەرەتادا سەریهەڵدا ئەوا دەگەیشتە 17%، بەڵام لەئێستادا ئەو ڕێژەیە بۆ 1.8% کەمی کردووە,

 

جەختی کردەوە کە "ئەوەش بۆ بەرەوپێشچوونى ژێرخانى تەندروستى بە تایبەتى وەزارەتى تەندروستى دەگەڕێتەوە کە لەڕێگەى مەشق و ڕاهێنان و هەروەها بەردەستخستنى پێداویستیە سەرەکییەکان بەدیهاتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاکە."

 

تەمیمى هۆکارى بەرزبوونەوەى ڕێژەى توشبووانیش بۆ پابەندنەبوونى خەڵکى بە ڕێنماییە تەندروستییەکان دەگەڕێنیتەوە و دەشڵێت، عێراق لەچاو هەندێ وڵات ئەنجامى زۆر باشى بەدەستهێناوە بۆ کەمکردنەوەى ڕێژەى مردن و هەروەها ئێستا ئەزمۆنێکى باشیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەتاکەدا پەیدا کردووە و بەشێکى هۆکارى مردنەکانیش ئەوەبوون خەڵکى درەنگوەخت سەردانى دەزگا تەندروستیەکانیان دەکەن.

 

لەبارەى ڤاکسینەکانیشەوە، وەزیرى تەندروستى عێراق باسى لەوەش کردووە، پشت بەو ڤاکسینانە دەبەستن کە لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیەوە پەسەند کراوە باس لەهەندێ نیشانەى دواى لێکۆتینى ڤاکسینى ئیسترازینکا دەکرێت بەڵام ڕێکخراوەکە کارپێکردنى هەڵنەپەساردوە و لەچەند وڵاتێکیش سەرکەوتوو بووە.

 

دەشڵێت، هەموو ڤاکسینێک جۆرە کاریگەرییەکى ئاسایى هەیە و بەپێى چەند توێژینەوەیەکیش ئەوە ڕەتکراوەتەوە کە لێکۆتینى ڤاکسین لەکەسانى سەرووى 80 ساڵ کاریگەرى خراپى بۆ سەریان هەبووبێت.

 

تەمیمى جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، هەندێک کەسان ولایەنى ناپسپۆڕ دەنگۆ بڵاو دەکەنەوە لەبارەى ڤاکسینەکانەوە بەشێوەیەک دوو دڵى دروستبکات ئەوا لێپێچینەوەى یاساییان لەدژ دەگیردرێتە بەر.