گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

كازمی پڕۆژەی ’ڕۆژهەڵاتی نوێ’ ڕووندەكاتەوە

2021.03.15 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی پڕۆژەی ’ڕۆژهەڵاتی نوێ’ ڕووندەكاتەوە

ناس کورد-

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەسەردانی بارەگای وەزارەتی دەرەوە كە تایبەت بوو بەسوپاسكردن بۆ سەرخستنی سەردانی پاپا لەبارەی پڕۆژەی "ڕۆژهەڵاتی نوێ" هەندێ ڕوونكردنەوەی دا كە تایبەتە بە عێراق و ئوردن و میسر و كۆتاییهاتنی رێككەوتنی پەیوەستكردنی عێراقی بە چینەوە ڕاگەیاند لەڕێگای وشكانییەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كازمی لەمیانەی وتارێكیدا كە نووسینگە میدیاییەكەی بڵاویكردووەتەوە (15 ئازاری 2021) جەختیكردەوە، دەستپێشخەری پڕۆژەی "رۆژهەڵاتی نوێ" مان پێشكەش كردووە بۆ دۆزینەوەی بەرژەوەندی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئوردن و میسر كە دروستكردنی ناوچەیەكی پیشەسازیی گەشەسەندوو لەخۆ دەگرێت كە سەرجەم لایەنەكان لێی سودمەندن و عێراق ڕۆلی سەرەكیی تێدا دەبینێت. 

 

كازمی جەختی لەوەشكردەوە ئەوەی بەهێزی نەرم و دیبلۆماسییەت بەدەست دێت زیاتر و باشترە لە دیاردەی چەكداری و لەئێستاشدا لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی كەنداو لە كەرتی كشتوكاڵ و وزەدا خەریكی پەیوەندی و وەبەرهێنانن.

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوەش كردەوە رێككەوتنی هێڵی ئاسنی عێراق _ ئێران كۆتاییهاتووە كە عێراق دەبەستێتەوە بە باكوری چینەوە و دەرفەتی ئابووری زۆر بەردەست دەخات.