گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

2019.06.02 - 12:04
کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە". . بەگوێرەی راگەیەندراوەکە پلەی گەرمی ئەمڕۆ (یەکشەممە)ی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبێت، ئەمڕۆ لەهەولێر بەرزترین پلەی گەرما 39 و نزمترین 26 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی 35 بە 24 و لە دهۆک 38 بە 23 و هاوکات لە کەرکوک 40 بە 28 پلە دەبێت. . لەبارەی پلەی گەرمی سبەینێ (دووشەممە)، لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 40 و نزمترین 27 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی 37 بە 25 و دهۆک 39 بە 24 و هاوکات لە کەرکوک 41 بە 29دەبێت. .