گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو

سلێمانی نزیک دەبێتەوە لە هەزار ملیم باران لەمساڵدا

2019.03.08 - 14:51
سلێمانی نزیک دەبێتەوە لە هەزار ملیم باران لەمساڵدا

 

 

 

 

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

 

لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست ناس كورد كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە لە24 سەعاتی رابردوو زۆرترین رێژەی باران لەناحیەی هیران سەر بە پارێزگای هەولێر باریوە بەجۆرێك بڕی 24,5 ملیمەتر باران باریوە‌و هەروەها كەمترین رێژەی بارانی باران لە حاجی ئۆمەران سەر بەپارێزگای هەولێر بووە كە بڕی 0,8 ملیمەتر باران باریوە.

 

راگەیەندراوەكە كۆی گشتی باران بارینی لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دیاری كردووە‌و تیایدا زۆرترین رێژەی باران لەپارێزگای سلێمانی باریوە بەجۆرێك بڕی 847,9 ملیمەتر بووە‌و كەمترین رێژەش لەپارێزگای كەركوك بووە بە بڕی 338,6 ملیمەتر بووە.

 

بەپێی راگەیەندراوەكە، لەپارێزگای هەولێر كۆی گشتی باران بارین 574,7 ملیمەتر بووە‌و لە پارێزگای دهۆكیش 740,4 ملیمەتر  ‌و لە پارێزگای هەڵەبجەش 761,3 ملیمەتر باران باریوە.

 

53341340_1153837394777071_6309635338138550272_n.jpg?_nc_cat=111&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=1f9a31311cfbaab02e28c268dfd69b38&oe=5D0E3968