ناس كورد-
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد لە كۆی سێ مادەی كێشە لەسەر لەیاسای دادگای فیدراڵی دووانیان یەكلایی كراونەتەوە و سێیەمیش چاوەڕێی سازان لەگەڵ كورد دەكات و بە میكانیزمی دەنگدانەوە پەیوەستە لەناو دادگاكە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گەیشتووە بە "ناس كورد" زیادكردنی "شەرعزانی ئاینی" بۆ ئەندامێتی دادگای فیدراڵی یەكلایی كراوەتەوە. لە ئێستاشدا تێپەڕاندنی یاساكە لەسەر یەك مادە ماوە ئەویش پەیوەندی بەمیكانیزمی دەنگدانەوە هەیە لەنێوان ئەندامان و لەسەر قایلكردنی لایەنە كوردییەكان وەستاوە.
سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق (15ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڕیاریدا وادەى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان کە یەکێک لە بڕگەکانیدا دەنگ لەسەر یاساى دادگاى فیدراڵى دەدرێت دوابخات بۆ کاتژمێر (7)ى ئێوارەى ئەمڕۆ.