ناس کورد-
سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق وادەیەکى نوێى دیارى کرد بۆ دانیشتنى ئەمڕۆ کە تیایدا دەنگ لەسەر یاساى دادگاى فیدراڵى دەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق (15ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڕیاریدا وادەى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان کە یەکێک لە بڕگەکانیدا دەنگ لەسەر یاساى دادگاى فیدراڵى دەدرێت دوابخات بۆ کاتژمێر (7)ى ئێوارەى ئەمڕۆ.
هاوکات ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق (15ى ئازارى 2021) بڵاوى کردەوە، محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پەرلەمان کۆبوەتەوە بەمەبەستى گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەى بڕگەکانى یاساى دادگاى فیدراڵى.