گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێک لە سەرکردایەتی پارتییەوە بۆ حەشدی شەعبی: لێتان قبوڵ ناکەین

2021.03.15 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە سەرکردایەتی پارتییەوە بۆ حەشدی شەعبی: لێتان قبوڵ ناکەین

ناس کورد-

لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە کەرکوک دژی گەڕانەوەی پاری دیموکراتی کوردستان بۆ شارەکە گردبوونەوە و خێمەیان هەڵدا، بەرپرسێکی پارتیش لە کەرکوک دەڵێت، خەڵکی کەرکوک داوا دەکەن پارتی بگەڕێتەوە و ئەو کارەی حەشدی شەعبیش ئەوانی گەورەکرد بۆیە سوپاسیان دەکەن، دەشڵێت، حەشدی شەعبی لە گەڕانەوەی پارتی دەترسن بۆ کەرکوک و دەزانن کە ئەوەی ئێستا دەیکەن لێیان قبوڵ ناکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازاری 2021، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە کەرکوک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دژی پرسی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک ئەنجامدا و ڕێگای کەرکوک – هەولێر و کەرکوک – سلێمانیان داخست، بۆ بەردەوامی گردبوونەوەکەشیان خێمەیان هەڵدا.

 

لەوبارەیەوە عەدنان کەرکوکی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکوک بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "حەشدی شەعبی لە گەڕانەوەی پارتی دەترسێت بۆ کەرکوک، چونکە دەزانێت ئەوەی ئێستا دەیکەن لەو شارە لەدوای گەڕانەوەی پارتی بۆیان ناکرێت و پارتی ئەو کار و گەندەڵیانەی ئێستایان لێ قبوڵ ناکات."

 

وتیشی، "گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و عێراقدا دەبێت و ئێمە بەشێوەیەکی ئاسایی ناگەڕێینەوە کەرکوک، بەڵکو بە بەهێزی دەگەڕێینەوە بەشێوەیەک کە لە پێشووتر کاریگەرتر بین و دژی ئەو کارانەی ئێستا حەشدی شەعبی دەوەستینەوە کە ئێستا لە کەرکوک دەیکەن."

 

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، "گفتوگۆکانی پارتی و حکومەتی هەرێم و بەغدا بۆ گەڕانەوەمان بەردەوامە و ناوەستێت، ئێمە هەر دەگەڕێینەوە بۆ کەرکوک، حکومەتی عێراق خۆی داوای ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوکی کردووە."

 

سەبارەت بە بارەگاکانیان کە لاینگەرانی حەشدی شەعبی دەڵێن نابێت ڕادەستی هیچ هێزێک بکرێتەوە، عەدنان کەرکوکی وتی، "ئێستاش بارەگاکانمان چۆڵ نەکراون و کە کاتی خۆی هات وەریاندەگرینەوە."

 

هاوکات دەربارەی ئەوەی پێش هەڵبژاردن پارتی دەگەڕێتەوە کەرکوک، ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، "هیچ گرەنتییەک نییە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، ئێمە وەک ئەوەی سبەینێ هەڵبژاردن بکرێت، ئامادەین و لە کەرکوکیش لە پێشووتر دەنگی زیاتر دەهینین، چونکە خەڵکی کەرکوک داوای گەڕانەوەی پارتی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان."