گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە

2019.06.02 - 11:42
App store icon Play store icon Play store icon
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی لە کۆبوونەوەدایە و تیایدا تاوتوێی پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکرێت. . لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیای حزبەکەی وتووە، كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی پێشهات و رووداوە ناوخۆیی و ناوچەییەكانە، بەتایبەت پرسی پێكهێنانی حكومەت و هەڵوێستی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی پرسی كەركوك. . ئاماژەی بەوە کردووە، لەكاتێدا كە هەڕەشە و مەترسی و فیتنە لەسەر شاری کەرکوک چڕدەكرێتەوە، بۆیە یەكێتی وەك هێزێكی بەرپرسیار و خاوەن سەنگی شارەكە خەمخۆری راستەقینەی چارەسەرە كە لەبەرژەوەندی گشتی و كەركوكییەكاندا بێت بەتایبەت. . لەتیف شێخ عومەر روونیدەکاتەوە، یەكێتی هەڵوێستی روونە لەبارەی یەكبڕیاری لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەت و بەشداری یەكێتی بەپێی رێككەوتن و پاكێچەكانی هەرێم و كەركوك و بەغدا لەگەڵ پارتی. . کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (یەکشەممە) پارتی دیموکراتی کوردستان دەقی رێککەوتنامەکەی نێوان پارتی و یەکێتی بڵاوکردەوە. .