ناس کورد-
دەزگای فڕۆکەوانی ئێران بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بۆماوەی هەفتەیەک و ڕایگەیاند، بڕیارەکە بەهۆی تەشەنەسەندنی کۆرۆنای گۆڕاوە لە عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای فڕۆکەوانی ئێران (دووشەممە 15ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و عێراق بۆماوەی هەفتەیەک ڕادەگرین، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی بەڕیتانی لەعێراق بەشێوەیەکی بەربڵاو."
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا ئێران لە هاتوچۆی گەشتیارانی نێوان هەردوو وڵاتیشی لە دەروازە سنورییەکانەوە ڕاگرت و بڕیارەکە تائێستاش بەردەوامە.