گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى ئەرشەد ساڵحى لەبارەى ناکۆکییەکانى هەرێم و بەغدا لەبودجەدا 

2021.03.15 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى ئەرشەد ساڵحى لەبارەى ناکۆکییەکانى هەرێم و بەغدا لەبودجەدا 

ناس کورد- 

سەرۆکى بەرەى تورکمانى عێراقى ڕایگەیاند، ناکۆکییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە و بەرەو ئاڵۆزتر دەچێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی بەرەی توركمانی (15ى ئازارى 2021) لەمیانەى ڕاگەیەنراوێکدا کە لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کرد ڕایگەیاندووە، ناکۆکییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا هێشتا بەردەوامە و بەرەو ئاڵۆزتر دەچێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، شاندى هەرێم دەگاتە بەغدا بۆ چارەسەرکرنى کێشە هەڵواسراوەکان و هەردوو حکومەتى هەرێم و فیدراڵیش نایانەوێت لایەنە سیاسیەکان بخەنە ناو ئەو داواکارییانەوە کەپێداگرى لەسەر دەکەن.

 

لەبەشێکى ترى ڕاگەیەنراوەکەدا ساڵحى باسى لەچەند پرسێکى جیاواز کردووە و لەبارەى پڕۆژە یاساکانى بودجە و دادگاى فیدراڵیەوە وتویەتى، ئەو دوو پڕۆژەیە پێکەوە گرێدراون.

 

سەرۆکى بەرەى تورکمانى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، پەرلەمانتارى پێکهاتەکانى تورکمان و مەسیحییەکان پەڵپیان لەپڕۆژە یاسایى دادگاى فیدراڵى گرتووە بەهۆى ئەوەى نوێنەریانى تێدا نیە.