گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە تۆ دەگرێتەوە؟

حکومەتی هەرێم فۆڕمی دامەزراندن بۆ بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ بڵاودەکاتەوە

2021.03.15 - 09:26
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم فۆڕمی دامەزراندن بۆ بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ بڵاودەکاتەوە

 ناس کورد-

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان فۆرمی دامەزراندن بۆ بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ بڵاو دەکاتەوە و ڕاشیدەگەیەنێت دامەزراندنەکە بۆ هەمیشەیی دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەربارەی فۆڕمەکە وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگەیاند، " وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە لە تایبەتمەندیەكانی (یاسایی- كارگێری - ژمێریاری)."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دامەزراندنەکە  بۆ هەرسێ بەرێوەبەرایەتیەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە شارەكانی (هەولێر - سلێمانی - دهۆك) سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەبێت.

 

ڕاشیگەیاندووە، دامەزراندنەکە هەمیشەییە و تەنیا لەڕێی پڕکردنەوەی فۆرمی ئۆنڵاین دەبێت و خوازیارانی دامەزراندن دەتوانن لە ماوەی 10 رۆژدا، لەمڕۆ دووشەممە 15-3-2021 تا 25-3-2021 فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.

 

بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە كلیك لێرە بكه‌: فۆڕمی دامەزراندن