گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانی یابان بۆ نێوەندگیری دەگاتە تاران

2019.06.02 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکوەزیرانی یابان بۆ نێوەندگیری دەگاتە تاران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ڕۆژنامەیەکی وڵاتی یابان ئاشکرای دەکات ناوەڕاستی ئەم مانگە سەرۆکی یابان دەگاتە ئێران بۆ دەستپێکردنی هەوڵی نێوەندگیری لەنێوان واشنتۆن و تاران. . ڕۆژنامەی (ماینتشی شیمپۆن) ئاشکرای کردووە، شینزۆ ئابی سەرۆکوەزیرانی یابان دەستیکردووە بەو هەوڵە نێوەندگیرییەی بڕیارە لەنێوان تاران و واشنتۆن بیکات، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و دورخستنەوەیان لە پێکدادانی سەربازی. . ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەتای هەوڵەکەی شینزو ئابی لەتارانەوە دەستپێدەکات، بڕیارە چاوی بە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران و حەسەن ڕوحانی سەرۆککۆماری ئێران بکەوێت. . "بەگوێرەی کارنامەی سەفەرەکە، سەرۆکی یابان ڕۆژی 12 بۆ 14ی ئەم مانگە دەگاتە تاران و چاوی بەو دوو سەرکردە باڵایەی ئێران دەکەویت"، ئەوەش بەوتەی سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی یابان. .