گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند

2021.03.15 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
بومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک شاری خانەقین و دەوروبەری هەژاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (دووشەممە 15ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 1:51 خولەکی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر خانەقین و دەوروبەری هەژاندووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە بە قوڵایی 11 کیلۆمەتر ڕوویداوە و چەقەکەی نۆ کیلۆمەتر لە خانەقینەوە دوور بووە و هیچ زیانێکی نەبووە.