گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دارایی پەرلەمان ڕونكردنەوە لەسەر نرخی دۆلار و پشكی هەرێم دەدات 

2021.03.14 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان ڕونكردنەوە لەسەر نرخی دۆلار و پشكی هەرێم دەدات 

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختیكردەوە دەستكاریكردنی نرخی ئێستای دۆلار بەمانای هەڵوەشاندنەوەی بودجەیە و لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە، لەبارەی پشكی هەرێمیشەوە رایگەیاند "تەوەرێكی سیاسییە". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماجیدە تەمیمی ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لەسەر پشکى (هاوپەیمانى سائیرون) ( 14ی ئازاری 2021) لە چەند لێدوانێكی ڤیدیۆییدا كە نوسینگەكەی بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە ئاماژەى بەوەداوە، پرۆژە یاساى بودجە تەوەرى سیاسى تێدایە تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان.

 

هەرچى سەبارەت بە نرخى دۆلارە بەرامبەر دینار ڕونیکردوەتەوە، لیژنەى دارایى ناتوانێت گۆڕانکارى لە نرخى دۆلار بەرامبەر دیناردا بکات، بڕیارى دابەزاندنى نرخى دیناریش لەلایەن خاوەنى نوسینگەکانى ئاڵوگۆڕکردنى دراوەوە بە بڕیارێکى باش سەیر دەکرێت.

 

تەمیمى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتى، لەگەڵ بەرزبونەوەى هەر دۆلارێک لە نرخى نەوت یەک ملیار دۆلار دەچێتە سەر داهات، هەروەها عێراق 60 ترلیۆن دینار قەرزارى ناوخۆیە و 23 ملیار دۆلاریش قەرزارى دەرەوەیە.