گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەیشتنى شاندى هەرێم

وادەیەکى نوێ بۆ دەنگدان لەسەر بودجە ئاشکراکرا

2021.03.14 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەکى نوێ بۆ دەنگدان لەسەر بودجە ئاشکراکرا

ناس كورد-

سەرۆکى فراکسیۆنى بەدر لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دەنگدان لەسەر پڕۆژەى بودجە بۆ ماوەى یەک رۆژ دواخراوە بەهۆى چەند هۆکارێکەوە، کە یەکێکیان چاوەڕوانیکردنى گەیشتنى شاندى هەرێمە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن شاکر ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، دەنگدان لەسەر بودجە یەک رۆژ دواخراوە و رۆژى سێشەممە دەخرێتە بەرنامەى کارى کۆبوونەوەى پەرلەمانەوە.

 

وتیشى هۆکارى دواخستنى دەنگدان لەسەر بودجە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەى هونەرى و ئیداریی ناو لیژنەى دارایی و چاوەڕوانى گەیشتنى شاندى هەرێم بۆ بەغدا.

 

پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ کارنامەى دانیشتنى سبەینێی بڵاوکردەوە و پرسی دەنگدان لەسەر بودجەى تێدا نییە، لەکاتێکدا پێشتر سەرۆکى پەرلەمان رایگەیاندبوو دەخرێتە کارنامەى کۆبوونەوەکەوە.    

 

شیروان میرزا ئەندمى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" رایگەیاند، لیژنەکە دوا کۆبوونەوە دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەى ناکۆکییەکان لەسەر پڕۆژەى بودجە، دانەنانى پڕۆژەکەش بۆ دەنگدان لەسەرى بەهۆى چارەسەرنەکردنى کێشەکانەوە بووە لەسەر پرۆژەکە.  

 

وتیشى هێشتا کێشەکان لەسەر ماددەى 11 ى پڕۆژەکە و چەند ماددەیەکى دیکە چارەسەر نەکراون، لیژنەى دارایی لەرۆژانى داهاتوودا دوایین کۆبوونەوە دەکات بۆ یەکلایکردنەوەیان.  

  

بەوتەى شیروان میرزا "دانەنانى بڕگەى تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە لەدانیشتنى سبەینێ، دوایین دەرفەتە لەبەردەم لیژنەى دارایی و لایەنە ناکۆکەکان، تا کێشەکانیان چارەسەر بکەن، پێش ئەوەى پڕۆژەکە بخرێتە دەنگدانەوە".  

  

لەبارەى ئەگەرى چارەسەرى کێشەى تایبەت بە پشکى هەرێم، شیروان میرزا باسى لەوەکرد، ئەگەرچى هێشتا پێشنیازێکى دیاریکراو نییە لەو بارەیەوە، بەڵام ئەو کێشەیەش چارەسەر دەکرێت.