ناس کورد-
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەكات پاش كۆتایهاتنی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ لە ڕۆژانی سوككردنی قەدەغەی هاتوچۆ، ئەمساڵی خوێندن لە عێراق كۆتایی پێ بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەباس زاملى، ئەندامى لیژنەى پەروەردەى پەرلەمانى عێراق (یەکشەممە، 14ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوەکرد، لیژنەکەیان پێشبینى ئەوە دەکات کە دواى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى نیوەى ساڵ کۆتایى بە خوێندنى ئەمساڵ بهێنرێت.
زاملى وتیشى، پێشنیازى ئەوەیان کردوە کە لە چەند ڕۆژى داهاتودا و لەکاتى کەرەنتینەى ڕێژەیى تاقیکردنەوەکانى نیوەى ساڵ و کۆرسى یەکەم ئەنجام بدرێن، ئەوەش بەهۆى گرنگى ئەنجامدانى ئەو تاقیکردنەوانە کە لەوانەیە لە داهاتوودا وەزارەت پشتى پێ ببەستێت، ئەوەش دواى وەرگرتنى دەسەڵاتى تەواو لە ئەنجومەنى وەزیرانەوە.
ئەندامەکەى لیژنەى پەروەردە لە بەشێکى ترى قسەکانیدا ئەوەشى وتوە، نمرەى نیوەى ساڵ گرنگە بۆیە پێویستە دنیابینیەک بۆ ئەنجامدانى ئەو تاقیکردنەوانە هەبێت و کەشێکى گونجاوى بۆ بڕەخسێنرێت، هەروەها بۆ بنیادنانى نەوەیەکى زانستى لە بارودۆخێکى خراپتردا گرنگە.
جەختیلەوەشکردەوە، ساڵى خوێندن تەنها 2 مانگى ماوە بەپێى ساڵى ئاسایى، بۆیە زۆر گرنگە تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدرێن، ئەوەش بەبۆچونى زۆرینەى فێرکاران و ئەکادیمییەکان.